پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی هێرەشەکان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌رباری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، شه‌وی رابردو، لە چەند کاتێكی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی“سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی و سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و بەڵام تێکشکێندراون.” وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم جەختی لە پشتگیری ئاشتی و ئۆقرەیی كردۆته‌وه‌ و ڕاگەیاندووە، داوا لەهەمو لایەک دەکەین کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان نەکەنە ئامانج.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *