پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئەگەری جێبەجێکردنی حکمی لەسێدارەدانی ٤ زیندانی سیاسی

چوار زیندانی سیاسی کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزل‌حصار راگیراون، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم چوار زیندانییە سیاسییە بە ناوەکانی سەعید ماسوری، لوقمان ئەمین ‌پوور، مەیسەم دێهبان‌زادە و سپهێر ئیمام‌جمعه، کە لە ژوورە تاکەکەسیەکانی زیندانی قزل‌حصاری کەرج دا ڕاگیراون، لە مەترسیی لەسێدارەدان دان. شایانی باسە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئەم زیندانیانە لەبەردەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانی زۆری بۆ بنەماڵەکانیان دروست کردووە. شایانی باسه، پاش ئەوەی ئەم ٤ زیندانیانە لەدژی ئێعدامەکان ناڕەزایەتیان نیشان دا، گواستراونەتەوه بۆ ژوورە تاکەکەسیەکان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *