25

فەرماندەی هێزەکانی ئینتزامی فلاوەرجان ڕایگەیاند کە ٧ هاووڵاتی بەهۆی پەیوەندی بە میدیاکانی دەرەوەی وڵات دەستبەسەر کراون.
بەپێی وتەی ئەم بەرپرسەی ڕژیم، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانە بریتییە لە: وێنەگرتن لە شوێن و کەسایەتییە سیاسی و ئەمنییەکان، ئاژاوەگێڕی و هاوکاری نایاسایی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە. هەروەها وتراوە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، ئەم کەسانە ڕەوانەی دادگا کراون. شایانی باسه تا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامە و شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسانه بڵاو نەکراوەتەوە.