21

رۆژی سێشەممه ٢٥ی خاکەلێوە هەشت هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەشت هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام لەلایەن ڕێکخراوی زانیاریی سپای پاسداران دەستبەسەر کران. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەم دامەزراوەیە ئەو کەسانەی بە “هاوکاری لەگەڵ گرووپە نەیارەکانی رژیم، میدیای دەرەوەی وڵات (وەک ئێران ئینترنەشنال) و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بە موساد” تۆمەتبار کردووە. تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی زیاتر لەسەر ناسنامەی ئەم دەستبەسەرکراوانە، یان شوێنی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە.