سەپاندنی سزای سێدارە بۆسەر ٤ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە درێژەی سەپاندنی سزای قورس بەسەر دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباردا، سزای سێدارەی بەسەر چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی محەممەدڕەزا مەجیدی ئەسڵ، بیتا هیممەتی، بێهرووز زەمانی نەژاد و کورۆش زەمانی نژاد سەپاند و دەستی بە سەر ماڵ و مڵکی ئەو کەسانەدا گرت.

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،  لەم دواییانەدا لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری“، سزای قورسی بەسەر چوار هاووڵاتیدا سەپاندووە و پێیان ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم بڕیارە، محەممەدڕەزا مەجیدی ئەسڵ، بیتا هیممەتی، بێهرووز زەمانی نژاد و کورۆش زەمانی نژاد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپە نەیارەکان” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەم چوار هاووڵاتییە جگە لە سزای سێدارە، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی وڵات” هەر کامەیان سزای ٥ ساڵ بەندکران و وەک سزای تەواوکاریش، سزای دەستبەسەرداگرتنی گشت ماڵ و داراییەکانیان بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە لە هەمان دۆسیەدا، ئەمیر هیممەتی لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” سزای ٥ ساڵ بەندکردن و بە تۆمەتی “چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام” سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسه، دادگای شۆڕش وەک پاساو بۆ ئەم تۆمەتانە، ئاماژەی بە “بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار“، “دانی دروشم“، “تێکدانی مۆڵکی گشتی” و هەندێک ئیدیعای نەسەلمێندراوی وەک “هاویشتنی کەرەستەی ئاگرین و بەکارهێنانی چەکی نادیار” کردووە. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net