9

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڕانی ئینتەرنێت لە ئێران پاش تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ، هێشتا بەردەوامە و بەپێی داتاکانی دامەزراوەی نێت بلاکس، ئەم دۆخە بووەتە یەکێک لە گەورەترین بچڕانی ئینتەرنێت لە جیهاندا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ١٢٨ ڕۆژە کە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون و هەروەها ئەم دۆخە بووەتە هۆی زیانێکی گەورەی ئابووری بۆ هاووڵاتیان. لە هەمان کاتدا ڕێکخراوەی نیت بلاکس ئاماژە بەوە دەکات کە پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت زۆربەی کەرتەکانی بازەرگانی، خوێندن و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی گرتووەتەوە.