24

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوونی دانوستانێکی نوێ لەگەڵ ئەمریکایان بە تەواوی ڕەتکردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڕیار وابوو کە پاش بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە ننێوەندگێری وڵاتانی پاکستان و تورکیا دانوستانەکانیان لە خۆلێکی نوێدا دەستپێبکەن، بەڵام بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دانوستانەکانیان ڕەتکردووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان.