دەستبەسەرکرانی گروپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی

ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسانی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایانگەیاند کە گروپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە هەوڵی تێکدانی ئەمنیەتی ئەو وڵاتەیان بووە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو گروپە لە نێو خاکی ئەو وڵاتە و لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی چاوپێکەوتنیان هەبووە و لە هەمان کاتدا هەوڵیان داوە شارومەندانی ئەو وڵاتە دژ بە سیاسەتەکانی ڕێک بخەن. هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردووەوەتەوە کە ئەندامانی ئەو گروپە پەیڕەوی ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەوی ئیسلامی بوون و هەوڵی ئەجامدانی چالاکی تیرۆریستییان داوە لەو وڵاتەیان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net