مەترسی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی نوغابی گوناباد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لەسێدارەدانی لە سەرە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو ژینگەپارێزە بە ناویشەهرام سابریکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرە کرابوو، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتیڕێبەریکردنی ناڕەزایەتییەکاننەک تەنیا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵکوو بڕیار دراوە کە هەموو داراییەکانی دەستی بەسەردا بگیردرێت. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها لە ژێر توندارین ئەشکەنجەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمدا بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net