هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکی بازەرگانی لە گەرووی هورموز

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بازەرگانی بریتانیا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو کەشتییە کە گوێی بە هوشدارەکانی هێزەکانی ڕژیم نەدراوە، لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە مەبەستی نوقم کردنی کەشتییەکە هێرش کراوەتە سەری، بەڵام تەنیا زیانێکی زۆر بەر کەشتییەکە کەوتووە و نوقم نەبووە. شایانی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە هەڵوێستی هێرش بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکانیان وەرگرتووە و درێژە بە هێرشەکان دەدەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net