30

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی ڕایگراو لە زیندانەکانی ئێڤین و فەشافوویە بە بێ هۆکارێکی نادیار ڕەوانەی زیندانی قزڵحەساری کەرەج کراون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ٧ بەندکراوی سیاسی کە ناوی دوو کەسیان بە ناوەکانی “میریوسف یونێسی و مەهدی وەفایی” بە دەستمان گەیشتووە، لە بەندی حەوتەمی زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی بەندی سێهەمی بەندیخانەی فەشافوویە کراون. لە هەوان کاتدا سێ زیندانی سیاسی دیکە بە ناوەکانی “ئەبولفەزل و ئومید ڕەهبەر” و “فەرشید دەوڵەتیاری” ڕەوانەی هەمان زیندان کراون. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ١٠ بەندکراوە بەوپەڕی توندوتیژییەوە و هەروەها پاش تاشینی مووی سەریان، ڕاگوێزراون.