بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسی پێشوو لە شاری بۆکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویشێرکۆ تابناکڕێککەوتی ٥ی گوڵانی ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net