خراپی دۆخی تەندروستی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی زاهدان

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان،وەحید چاورانبەندکراوی سیاسی کورد کە دوور خراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی زاهدان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو زیندانییە بە هۆی ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکان و هەروەها ڕاگرتنی لە دۆخێکی زۆر خراپدا، تووشی نەخۆشییەکی چاو بووە و ئەگەری هەیە لە درێژەی بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندان بە دۆخی تەندروستی، بینایی چاوی لە دەست بدات. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە و لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردووەوە لە زیندانی ناوەندی زاهدان ڕادەگیردرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net