13

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە توندی ئەم کردەوەی ڕژیمی ئیدانە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە داخستنی گەرووی هورمز و بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و نابێت ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بخرێتە ژێر هەڕەشە یان ڕابگیرێت. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە دژایەتی هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی باج بەسەر هاتوچۆ لە گەرووی هورمز و پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی ترانزێتی دەریایی لە گەرووی هورمز لە زووترین کاتدا دەکەن.