15

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، گروپێکی چەکداری نەناسراو هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ کەس لە ئەندامانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی “محەممەدڕەزا نیزام دووست، عەلی موئمنی و عەلی ئەسغەر گوڵدوی” کوژراون و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجیگیرە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ لایەن یان گروپێک ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.