17

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنجومەنی سنفی ڕۆژنامەوانانی پارێزگای تاران، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دژ بە گەڵاڵەی ئینتەرنێتی چینایەتی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئازاد و نێودەوڵەتی، مافی هەموو هاووڵاتیانی ئێرانە و پێویستە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دژ بەم گەڵاڵەیە ناڕەزایەتی دەرببڕن. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە زیانەکانی هاووڵاتیان بەرپرسیارە و پێویستە زیانەکانیان قەرەبوو بکاتەوە.