گواستنەوەی نەرگس محەممەدی بۆ نەخۆشخانەی شاری زەنجان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “نەرگس محەممەدی” چالاکی سیاسی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ، بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری زەنجان کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پاش بێهۆش بوونی بە هۆی خراپی جۆخی تەندروستی، بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو چالاکوانە کە تووشی نەخۆشی دڵ بووە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە بەشی CCU، لە ژێر چاودێری پزیشکدایە، بەڵام هێشتا دۆخی تەندروستی نۆرماڵ نەبووەتەوە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین جار لە لایەن پزیشکی زیندانەوە پیشنیار کرابوو کە ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت، بەڵام ئەم داخوازییە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕەت کرابووەوە.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net