20

ڕۆژی هەینی ١١ی گوڵان، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، ئازاد کرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “جەمشید عەزیزی” لە لایەن لقی سێهەمی دادگا ئینقلابی ڕەشتەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” سەرجەم حوکمی یەک ساڵ و یەک مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئاستارا کرابوو، کە پاشان بۆ تێپەڕاندنی بەشێکی دیکە لە حوکمەکەی بۆ زیندانی لاکانی ڕەشت گواسترابووەوە.