9

بەپێی دوایین هەواڵەکان، کاروانێکی هێزەکانی سپای پاسداران لە شارستانی ڕاسەک لە لایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە، کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە فەرماندەیەکی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە بریندار بوونی ئەو فەرماندەیە بە ناوی “مەحموود باغبانی“، کۆمەڵێکی دیکە لە هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەن یان گروپێکی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.