9

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی لەسەرکار دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام دژ بە ناڕوونی دۆخی پیشەییان لە بەردەم ئیدارەی گشتی کاری پارێزگای ئیلام کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی کە لە ژێر چاودێری شیرکەتی پەیمانکاری جیهان پارسدا بوون، ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوییەوە خوازیاری گەڕاندنەوە بۆ سەر کارەکانیانن، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٥ ڕۆژ لە دەستپێکردنی ساڵی نوێ، هێشتا لە لایەن بەرپرسانەوە وڵامێکیان وەرنەگرتووە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی دەرکردنیان لە سەر کارەکانیان، تووشی کێشەی جددی مەعیشەتی و ئابووری بوون و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە.