15

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەشهەد سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چەند مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی“سەمیرا ڕزوانی فەر” لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و ڕەوەندی دۆسیەکەی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.