بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ئێران و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتی کرێکاران و هەروەها دابین نەکردنی دەرفەتی پیشەیی نوێ لە ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بێکار بوون و لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٣٠٠ کرێکاری شیرکەتێکی پشەسازی لە سەوادکوه، بە هۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی و ماددە سەرەتاییەکانی بەرهەمهێنان، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان، لە سەر کار دەرکراون. لە هەمان کاتدا زیاتر لە ١٠٠ هزار پیشە لە ئێران بە هۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی و داخستنی سنوورەکان، لە ناوچوون. ئەمە لە  کاتێکدایە کە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر جار جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە توانای چاکسازی ناوەندە پیشەسازییەکان هەیە پاش ڕوودانی شەڕ، بەڵام ڕاستییەکان بە پچەوانەی وتەکانیانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net