پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی داڕمانی دیواری “کاڵ” لە مەشھەد

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵان، داڕمانی لەناکاوی دیواری “کاڵ” (کەناڵی ئاوەڕۆ) لە گەڕەکی کەشاوەرزی شاری مەشھەد، بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی سەختی کرێکارێکی دیکە.

ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویدا کە ئەم دوو کرێکارە خەریکی کار بوون و کەوتنە ژێر داروپەردوو. هێزە فریاگوزارییەکان ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە کرێکارەکان هەر لە خولەکەکانی سەرەتادا بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەست داوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *