پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی ٤ هاووڵاتی بەلوچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ئیرانشار

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، چوار هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “عوبدولحەلیم، ناسر، ماجد حەمەلی و مەنسوور جەمالی“، بە تەقەی راستەوخۆ و بەبێ ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە ئۆتۆمبیلی ئەو شارومەندانە پاش هێرشەکە لە ئاگردا سووتاوە و تەرمەکانیان لە ناوچوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *