ئازادی مێهرداد موقەیسە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی

بەپی ڕاپۆرتەکان،مێهرداد موقەیسەلە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری سەبزەوار، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی ئازاد کرا.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو کاتی دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە زیندانی شاری سەبزەوار بۆ بەندیخانەی تورەبەتی حەیدەریە ڕاگوێزرابوو و دوایین ڕۆژەکانی حوکمەکەی لەو زیندانە نێپەڕ کردووە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیم، حوکمی حەوت مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net