خراپی دۆخی ژیانی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم

ڕۆژی ڕابردوو،سەبا بەختیاریخۆشکی بەندکراوی سیاسیمەنوچهر بەختیاری، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک سەبارەت بە خراپی دۆخی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم هوشداری دا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پاش هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تەنانەت لە دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی بەندکراوان لە زیندانەکان، سەرکەوتوو نەبووە و لە هەمان کاتدا بنەماڵەی بەندکراوان بە هۆی گرانی و قەیرانی ئابووری، توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی ئەندامانی بنەماڵەکانیان نییە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی ژیانی بەندکراوان خراپتر ببێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشووتر چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی ژیانی زیندانیان هوشداریان دابوو و تەنانەت جەختیان لە سەر ئەوە کردبووەوە کە مەترسی لە سەر ژیانیان هەیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net