پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خراپی دۆخی ژیانی بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دۆخی ژیانی بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە خراپیدایە و لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو سنوودار کراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرچاوە نزیکەکان لە بەندکراوان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاش دەستپێکردنی شەڕ و قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری، زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی زیندان وەک فرۆشگاکان، بە تەواوی داخراون و زۆرێک لەوانە توانای کڕینی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نەماوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو جیرەی خواردنی بەندکراوانیش بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە و بەرزبوونەوەی نرخەکان بووەتە هۆی ئەوەی تەنانەت دابینکردنی خواردن، دەرمان و کەلوپەلی تەندروستی بۆ زۆرێک لە بەندکراوان ئاستەم بێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *