12

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “وریشه مورادی” بەندکراوی سیاسی کورد و ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە لایەن دەزگای قەزاییەوە لە دۆسیەیەکی نوێدا، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بەندکراوە بە هۆی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ڕاگەیندراو لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، ئەو تۆمەتەی بەسەردا سەپێندراوە و ڕەوەندی دادگاکەی بە شێوەیەکی نایاسایی بەڕێوەچووە.