15

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، “ئەستی محەممەدی” تەمەن ٦٧ ساڵ، شەوی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئەمیر یوسفی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.