گیانلەدەستدان و برینداربوونی بیست و هەشت کرێکار لە عەسەلویە و کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، بەهۆی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاواز لە ڕێگای عەسەلویە ـ سیراف و شارستانی مەریوان، ٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کرێکاری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

لە ڕووداوی یەکەمدا، پاسێکی هەڵگری کارمەندانی کۆمەڵگەی گازی پارسی باشوور کە بەرەو شاری کرماشان بەڕێوە بوون، لە ڕێگەی عەسەلویەسیراف وەرگەڕا. لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا، ٦ کەس لە کارمەندانی ئەم کۆمەڵگەیە گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ڕووداوێکی دیکەدا، دوو کرێکاری گەنج بەهۆی کەوتنەناو ئامێرێکی تێکەڵکەری کارگەیەکی بەرهەمهێنانی قارچک لە گوندیقەڵاجێی سەر بە شارستانی مەریوان، بە سەختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net