15

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئارشیا قەیسەربەیگی چالاکی سیاسی، لە زینداندا بە توندی کەوتووەتە بەر ئەشکەنجە و پێدەچێت سزای توندی بەسەردا بسەپێندرێت.
ئارشیا قەیسەربەیگی، گەنجێکی کورد و خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو بەسەر دەستبەسەرکرانی، لەژێر ئەشکەنجەی سەختی جەستەییدا و لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و بەپێی دانپێدانانی زۆرەملێ، ڕووبەڕووی تۆمەتی قورس وەک ی «محاربە» و «ئەفساد فیلئەرز» بووەتەوە؛ ئەو تۆمەتانەی کە مەترسیی سەپاندنی سزای قورسی وەک سێدارەی بە سەر ناوبراودا زیاد کردووە.