
دەستەیەک لە کرێکارانی کۆمپانیای پێترۆشیمیی پێترۆناد، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەرکردنی ۲۰۰ کرێکاری ئەم کۆمپانیایە، بۆ پێنجەمین ڕۆژی یەکبەدواوه لە بەردەم باڵەخانەی فەرمانداریی بەندەری خومەینی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم بارەیەوە ڕایانگەیاندووە: نە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە و نە بەرپرسانی شارەکە هیچ وڵامێکیان پێمان نەداوەتەوە و تەنانەت ڕێگریش دەکەن لە کۆبوونەوەی ئاشتییانەی ئێمە لە بەردەم دەرگای سەرەکیی کۆمپانیاکە؛ هەر بۆیە کرێکاران ناچار بوون لە بەردەم باڵەخانە ئیدارییەکانی دیکە کۆببنەوە. کرێکاران داوای ڕاگرتنی دۆخی نالەباری بژێوی ژیان و دابینکردنی مەرجەکانی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەم کرێکارانە بە شێوەیەکی بەردەوام لە پێناو ویست و داخوازییەکانیاندا، دەستیان داوەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.