18

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەجید کەریمی” ناسراو بە “مەجید ڕەهوەرد“، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو کە خەڵکی قوچانی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە، شەوی پێنجشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و مۆبایل، لاپتۆپ و هەندێک کەلوپەلی تایبەتیی زەوت کراون. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە شەش کەس لە هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری، ماڵەکەیان پشکنیوە و ناوبراویان بە “هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان” تۆمەتبار کردووە.