10

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوو ڕووداوی جیاواز لە شارەکانی یەزد و مەلایر، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکە بریندار بوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە مەلایر لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە یەکێک لە یەکە پیشەسازییەکان، بەهۆی شۆکی کارەبا تووشی ڕووداو بوو و سەرەڕای هەوڵی هێزەکانی فریاگوزاری خێرا، گیانی لەدەستداوە. لە هەمان کاتدا، لە ڕووداوێکی دیکەدا لە یەکێک لە کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ڕێگای یەزد بۆ نەدوشن، سێ کرێکار بەهۆی تەقینەوەی کورەیەک بریندار و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراون. شایانی باسە کە نەبوونی ستانداردەکانی تەندروستی کار، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ڕووداوە کرێکارییەکانن لە ئێران.