
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی ڕامین زلە و کەریم مەعرووفپوور، بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان یان مافی ئەنجامدانی دوایین چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە رامین زلە، خەڵکی شاری نەغەدە، لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە. ناوبراو دوای تێپەڕاندنی ٥٠٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنی، دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر «سیامی» بە تۆمەتی «بەغی» سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. هەروەها کەریم مەعرووفپوور، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، پێشتر لە ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرا. ناوبراو بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە دۆخی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا و بێ پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیرابوو، تا سەرەنجام لە ڕەوتێکی دادگاییکردنی نادادپەروەرانەدا هاوڕێ لەگەڵ ڕامین زلە لەلایەن دادگای مەهابادەوە بە تۆمەتی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.