دژایەتیی موجتەبا خامنەیی لەگەڵ بردنه دەرەوەی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران

موجتەبا خامنەیی فەرمانی داوە کە نابێ یەدەگی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران ببرێتە دەرەوە؛ بڕیارێک کە پێگەی تارانی لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا توندتر و سەختتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەم فەرمانە لە کاتێکدا دەرکراوە کە بابەتی گواستنەوەی یەدەگی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات، وەک یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی هاتووەتە ئاراوە. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی ئیسرائیل بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ دڵنیایی داوەتە ئیسرائیل کە لە ئەگەری هەر هەرچەشنە ڕێککەوتنێکدا دەبێ بردنە دەرەوەی یەدەگی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران لەخۆ بگرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net