9

ڕۆژی ڕابردوو، “موجتەبا کیان” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پاش تەنیا ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لەسێدارە دراوە.
بە پێی دوایین هەواڵەکان، ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری حکومەت“، لە پرۆسەیەکی دادگایی نایاساییدا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لەسێدارە دراوە.