11

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “غەزەڵ مەرزبان” هاووڵاتی مەسیحی خەڵکی ناوچەی “لەشت نشا“ی شارستانی ڕەشت، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆبوونەوە و تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، حوکمی ٩ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو شارومەندە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و پاش ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراوە.