5

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراون.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو شارومەندە بە ناوەکانی “میلاد شادیخا” تەمەن ٢٢ ساڵ و “ئارمان دەروێشی” خەڵکی گوندی سنگانی شنۆ، ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوون.