ئازادی کاتیی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە

ڕۆژی ڕابردوو، “ئەستی محەممەدی” دایکی دوو چالاکی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان، پاش ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net