
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە زۆربەی یاریدەدەرانی پزیشکی، بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری ژیانیان، تەمای کۆچکردنیان هەیە.
وتەبێژی کۆمەڵەی پزیشکانی دەروونیی ئێران ڕایگەیاندوە کە بە هۆکاری بێمتمانەیی بە داهاتووی پیشەیی و کەمبوونەوەی هیوا بۆ مانەوە لەگەڵ پێکهاتەی دەرمانیی وڵاتدا، هەوڵی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەدەن. هەروەها ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێت: خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ٨١ لەسەدی بەشداربووانی راپرسییەکە ڕایانگەیاندووە کە هیچ هیوایەکیان بە چاککردنی دۆخی ئێستا نییە و ئەم ئامارانە نیشانەی قەیرانێکی قوڵن لە هێزی مرۆیی تەندروستیدا، قەیرانێکی کە ئەگەر بە جدیدی وەرنەگیرێت، لە ساڵانی داهاتوودا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کوالێتی چاودێری، دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە پزیشکی پسپۆڕ و داڕمانی زیاتری ستافی دەرمانی دەبێت، کە ڕاستەوخۆ سڵامەتی خەڵک دەکاتە ئامانج.