3

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “نەهالە شەهیدی یەزدی” هاووڵاتییەکی بەهائی و دانیشتووی شاری کەرەج، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری کرمانەوە بانگهێشت کراوە.
ڕاپووۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە کە پێشووتر لە لایەن دادگای ئینقلابی کرمانەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” حوکمی شوش ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە، لە لایەن لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بانگهێشت و پێی ڕاگەیندراوە کە پێویستە تا ڕۆژی سێشەممە ١٢ی جۆزەردان، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی خۆی ڕادەست بکات.