
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دارایی 108 هاووڵاتی لە پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی و گوڵستان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە 34 هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بە تۆمەتی “پشتیوانی لە وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” زەوت و هەوڵەکان بۆ ساز کردنی دۆسیەی ئەمنیەتی بۆ ئەو شارۆمەندانە هێشتا بەردەوامە. هەروەها 74 هاووڵاتی دیکەی خەڵکی پارێزگای گوڵستان، کە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەن، بە هەمان تۆمەت داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان، داراییەکانیان بە تۆمەتی “پشتیوانی لە وڵاتانی دژبەر، هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و هەروەها هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.