9

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم 40 هاووڵاتی دانیشتووی ناوچەی شمیراناتی شاری تاران، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “بەرکارهێنانی ئامێری ستارلینک” ڕووبەڕووی حوکمی قەزایی بوونەتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، لانکیەم 40 ئامێری ستارلینک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکانی لەواسان، ئوشان، فەشەم و مەیگون، دەستی بەسەردا گیراوە و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی چەندین مانگ، بە تەواوی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران داخست و هاووڵاتیان تووشی کێشەی جددی بوون بۆ پەیوەندیی لەگەڵ دەرەوەی وڵات و بنەماڵەکانیان.