
ڕۆژی ڕابردوو، بنکە و بارەگاکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراون.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبە لە ئالانە، لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە ئامانج گیراوە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە زیانە گیانییەکان ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە لە سەرتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پێگەکانی حیزبەکان و هەروەها کەمپی نیشتەجێبوونی ئەندامانی بنەماڵەکانیان، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی و میلیشیاکانییەوە بە دەیان جار هێرش کراوەتە سەریان و بە هۆیەوە چەندین ئەندامی ئەو حیزبانە گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.