درێژەی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ  سەر  چالاکانی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان

لە  ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک  لە  چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی پارێزگای کرماشان،  ڕووبەڕووی گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی  هەواڵ، هێزەکانی  ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆمەڵێک لە  چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی بە ناوەکانیسودابە حەقگو، سورەیا ئەرژەنگی، فەریدە قەهرەمانی، ئەنوشیروان بۆرومەندی، عەلی سادقی، مەنوچەهر ئاقابەیگی، ئیبراهیم خودادادی و خان‌عەزیز ئیسماعیلیو سەرەڕای هەڕەشە و گوشار بۆ   سەر بنەماڵەکانیان،  ژمارەیەک لە کەلوپەلە تایبەتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە. لە هەمان کاتدا هەڕەشەیان لێ کراوە  کە پێویستە کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و لە ئەگەری درێژەی چالاکییەکانیاندا،  ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی دەبنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net