لەسێدارەدانی ٨٠ هاووڵاتی تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا

ڕۆژی ڕابردوو، ئامارێکی نوێ لەسەر جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە لە ئێران بڵاو بووەوە کە نیشان دەدات تەنیا لە ماوەی مانگی ئایاری ٢٠٢٦دا، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم ٨٠ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کراوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە نێو ئەو کەسانەدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی سیاسی هەبوون کە بە تۆمەتەکانی وەکموحاربەوهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەرلەسێدارە دراون. هەروەها ژمارەیەک لە لەسێدارەدانەکان بە نەهێنی و بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکان جێبەجێ کراون. ئامارەکان هەروەها نیشان دەدەن کە زۆربەی لەسێدارەدراوان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها تۆمەتە سیاسی و ئەمنییەکان حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net