پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خراپی دۆخی تەندروستی موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “موتەلیب ئەحمەدیان” بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین، لەگەڵ خراپبوونی دۆخی تەندروستیی، هێشتا لە مافی وەرگرتنی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکان بێبەش کراوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، نەخۆشی شێرپەنجەی ناوبراو بۆ بەشەکانی دیکەی جەستەی بڵاو بووەتەوە و پاش گەڕانەوەی لە نەخۆشخانە، تووشی دابەزینی کێش بووە. هەروەها لە هەمان کاتدا، ناوبراو سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە نەک تەنیا  لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی  پێویست بێبەش کراوە، بەڵکوو گوشارێکی زۆر خراوەتە سەری. شایانی باسە کە موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە و پاش ئەنجام دانی چەندین نەشتەرگەری، دیسان ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرابووەوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *