ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی قەندی مەمەسەنی لە پارێزگای فارس

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی قەندی مەمەسەنی لە پارێزگای فارس، سەبارەت بە بەردەوامبوونی داخستنی ئەم شیرکەتە و ناڕوونی چارەنووسی پشەییان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ لە داخستنی شیرکەتەکە، هێشتا هیچ هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و گەڕاندنەوەی کرێکاران بۆ سەر کارەکانیان وەرنەگیراوە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتی کرێکاران، دۆخی ئابووری ژیانیان لە خراپیدایە و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی بنەماڵەکانیان نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net