11

ڕۆژی سێشەممە 19ی جۆزەردان، زەهرا شەهیدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ساڵی ١٤٠٤، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم حوکمە تازەیە سەرەڕای زیندان، بووەتە هۆی لەدەستدانی شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە و تا ئێستا وردەکارییەکانی ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی و هەروەها ئەو لقەی کە حوکمەکەی بەسەردا سەپاندووە، بڵاو نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە زەهرا شەهیدی، تەمەن ٤٨ ساڵ و خێزانێکە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراوە.